Error: No articles to display

حكومه‌ت پاره‌ی هاندانێكی مامۆستایان قه‌رزداره‌

تشرینی یەکەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
حکومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی مانگێکی هاندانی مۆستایان قه‌رزداره‌.
عه‌تا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند ساڵی ڕابردوو بڕیاربوو 6 هاندان خه‌رجبکرێت بۆ مامۆستایان،به‌ڵام 5 هاندان خه‌رجکرا، مامۆستایان هاندانێکیان ماوه‌ لای حکومه‌ت، پێویسته‌ ئه‌و هاندانه‌شیان پێبدرێت، له‌ ماوه‌ی پێشوو وه‌ک یه‌کێتی مامۆستایان داوامان له‌ جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم کردوه‌ بۆ خه‌رجکردنی پاره‌ی ئه‌و هاندانه‌ی كه‌ لای حكومه‌ت ماوه‌ ، چه‌ند جارێکیش به‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌شمان وتووه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ قه‌رزێکه‌ لای حکومه‌ت و کۆڵناده‌ین و به‌دواداچونی بۆ ده‌که‌ین.
له‌ باره‌ی نه‌مانی پاشه‌که‌وتی مامۆستایان جێگری یه‌کێتی مامۆستایان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ زانیاریمان هه‌بێت نه‌مانی پاشکه‌وت دوای پێکهاتنی حکومه‌تی نوێی هه‌رێم ئه‌و پاشه‌که‌وته‌ کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، چونکه‌ له‌ ئێستادا بارودۆخی دارایی حکومه‌تی هه‌رێم باش بووه‌ و نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌ته‌وه‌، داهاتی ناخۆی زۆر بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پاشه‌که‌وتی موچه‌ نه‌هێڵرێت.