Error: No articles to display

ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر 170 كیلۆ جگه‌ری به‌ستوو

تشرینی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر جگه‌ری به‌ستودا ده‌گیرێت.
ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێنه‌ری سلێمانی له‌ لیژنه‌کانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند به‌شێوه‌ی قاچاخ و له‌ژێر که‌لوپه‌لی ئێرانی، بڕی 170 کیلۆگرام جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌کراو هاورده‌ی شاری سلێمانی کراوه.‌
ناوبراووتیشی جگەری بەستوی هاوردە کراو، بەهۆی خاوبونەوە و بەستنەوەی دووبارە زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هەیە،‌ بۆیە هەمشە ‌رێنماییە تەندروستیەکان جەخت لە نەخواردن و خۆ لێ دورخستنەوەی دەکەن.
ده‌روێش فه‌ره‌ج هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد پێش ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی بیخاته‌ بازاڕه‌وه‌ و بیفرۆشێت له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و به‌ نوسراو ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی کراوه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری رێکاری پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی