Error: No articles to display

وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا گه‌شته‌ هه‌ولێر

تشرینی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئێلیزابێتا ترێنتا، وه‌زیری به‌رگری ئێتاڵیا ئێواری ئه‌مڕۆ له‌ رێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌شته‌ هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن که‌ریم شه‌نگالی، وه‌زیری ناخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیکرا.
بڕیاره‌ وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا چاوبکه‌وێت به‌ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسه‌ باڵاکانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان.
ئیتالیا یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه‌ی له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش ڕاهێنانی سه‌ربازی به‌ هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کردووه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌ له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.