Error: No articles to display

له‌ سلێمانی سێ كچی ڤێتنامی ڕزگار ده‌كرێن

تشرینی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ سێ‌ کچە خزمەتکاری بەڕەگەز ڤێتنامی لەدەست هاوڵاتییەکی بەڕەگەز چینی ڕزگار کران کە هەوڵیداوە کاری نەشیاویان پێبکات و دەستبەسەری کردون. .
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێکەوە هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادار کرانەوە کە 3 کچە خزمەتکاری بەڕەگەز ڤێتنامی داوای هاوکاری و ڕزگارکردنیان کردووە لەدەست کەسێک کەلای خۆی دەستبەسەری کردون ، دەستبەجێ‌ هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کردوو توانرا بەهانای ئەو خزمەتکارانەوە بچن .
له‌ ڕاگه‌ره‌نراوه‌که‌ی هێما بۆ ئه‌وه‌ کراوه‌ دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەرو ڕزگارکردنیان توانرا ئەو کچانە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی بکرێن و لەوێوە بڕیار لەسەر مانەوە یان ناردنەوەیان بۆو ڵاتی خۆیان دەدرێت .
ئەو کچە ڤێتنامیانە بە پاساوی کارکردن ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردووە بەڵام لەلایەن هاوڵاتییەکی چینی دەستبەسەرکراون و هەوڵدراوە کاری نەشیاویان پێبکرێت، دوای بەدواچونی هێزەکانی پۆلیس توانرا لە شوێنی کارکردنیان کە هۆتێلێک بووە ڕزگار بکرێن