Error: No articles to display

پۆلیسی سلیمانی ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی هانده‌رانی كلاسیكۆ ده‌كات

تشرینی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی خۆیان بەدوربگرن لەدیاردەی تەقەکردن و سەرپێچیکارانیش دەستگیردەکرێن
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاووڵاتیان و هاندەرانی وەرزش ئاگاداردەکاتەوە لەوەی بەهەموو شێوەیەک خۆیان بەدوربگرن و دوربکەونەوە لەدیاردەی تەقەکردن و دروستکردنی پشێوی و هەراسانکردنی هاووڵاتیان بەمەبەستی دەربڕینی خۆشی بەهۆی ئەنجامی ئەو یارییە وەرزشییەی ئەمشەو دەکرێت.
هەروەها لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم هێزەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو لەناو شاردا بڵاوەیان پێکراوە بۆ جێبەجێکردنی یاسا و رێگرتن و بەرگرتن لەهەر جۆرە کارێکی نەخوزراو، هەروەها هەر کەسێکیش سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات و ببێتە هۆی دروستکردنی پشێوی و هەراسانکردنی هاوڵاتیان، ئەوا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت و رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتە بەر