Error: No articles to display

ده‌ره‌نگانێكی ئه‌مشه‌و وێستگه‌كانی ئاوی هه‌ولێر ده‌خرێنه‌وه‌ كار

تشرینی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بەهۆی قوڕ و لیتەوە چوار پرۆژەی ئاو لە سنووری پارێزگای هەولێر ده‌وه‌ستێت.
مەسعود کاڕەش، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەهۆی ئەو باران و لافاوەی هەرێمی کوردستان و باکووری گرتووەتەوە، سەرچاوەکانی ئاوی کردووەتە قوڕ و لیتەیەکی زۆر و بەو هۆیەش چوار پرۆژەی ستراتیژی ئاو، کە (ئیفرازی یەکەم، دووەم و سێیەمە لە هەولێر) و پرۆژەی ئاوی شەقڵاوەیە وەستان".
لەبارەی هۆکاری وەستانی ئەو چوار پڕۆژەیەش، مەسعود کاڕەش وتی "لەبەرئەوەی ناتوانن لە ستاندەردی خۆیان زیاتر ئاو پاکبکەنەوە، ئێمەش ناتوانین ئاو بگەیێنینە هاوڵاتیان کە شیاوی خواردنەوە نەبێت".
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ باسیشی لەوەکردووە، ئەگەر قوڕ و لیتەی سەرچاوەکانی ئاو نیشتەوە و تێپەڕی، درەنگانی ئەمشەو وێستگەکانی ئاو ئیشیان پێدەکرێتەوە و ئاو دەگەیێنینە هاوڵاتیان.
له‌ دوو ڕۆژی رابردوودا به‌ هۆی باران بارینه‌وه‌ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر لافاو له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئه‌و پارێزگایه‌ دروستبوو بوه‌ هۆی لێڵ بونی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کان.