Error: No articles to display

پڕۆژە بوودجەی 2019 لەگەڵ بەرژەوەندییە دەستوورییەکانی ھەرێم یەکناگرێته‌وه‌

تشرینی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پرۆژه‌ بوودجه‌ی ساڵی 2019ی په‌سه‌ند کردوو و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کرد.
ئامانج ڕه‌حیم، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵاتی نوسیویه‌تی بەرپرسیارێتی ڕێگریی لە تێپەڕاندنی ماددەکانی ئەو پڕۆژە بوودجەیەی ٢٠١٩ کە لەگەڵ بەرژەوەندییە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستانن یەکناگرنەوە کەوتە ئەستۆی نوێنەرانمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، و ئەمەش بەرپرسیارێتیەکی گران و زەحمەتە ئەگەر بابەتەکە بکەوێتە بەر نەشتەری زۆرینە و کەمینە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران.
ناوبراو هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات سەرەڕای ئەوەی بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ ئەنجومەنی نوێنەران مافی ھەموارکردنی ژمارەی خشتەکانی تەرخانکراوەکانی خەرجییەکانی بوودجەی نییە وبژاردەکەیان تەنھا ناردنەوەی پڕۆژە قانونەکەیە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ هه‌موو ساڵێک هه‌رێم و به‌غداد ناکۆکی ده‌که‌وێته‌ نیوانیان له‌ باره‌ی به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێم  له‌ ساڵانی ڕابردوو له‌ بودجه‌ی عێراق له‌ 17% دیاریده‌كرا بۆ هه‌رێم ،به‌ڵام له‌ ساڵی 2014وه‌ به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێم که‌مکراوه‌ته‌وه‌ بۆ له‌ 12%.