وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ مۆڵه‌تی به‌ موچه‌ ده‌دات

تشرینی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ پێی ئه‌و بریاره‌ی که‌ کۆپێکی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا به‌ پێدانی موچه‌ی بنه‌ڕتی و ده‌رماڵه‌ جێگیره‌کان به‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌خوێن له‌ مسته‌ر و دکتۆرا له‌ زانکۆکانی هه‌رێم و عێراقی فیدراڵ.
له‌ مه‌رجه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هاتووه‌ بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دکتۆرا :
- ده‌بێت دوو ساڵ خزمه‌تی به‌سه‌ر دواین بڕوانامه‌ی به‌ ده‌ستهاتوو ته‌واو کردبێت.
- ته‌واوی مه‌رجه‌کانی هاتوو له‌ کاتی پێشکه‌شکردنی داواکاری بۆ به‌ ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر و دکتۆرا)له‌ زانکۆکانی (هه‌رێم و عێراقی فیدراڵ) تێدا به‌رجه‌سته‌ بێت، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجی ته‌مه‌ن که‌ له‌ 45 ساڵ بۆ ماسته‌ر و له‌ 50 ساڵ بۆ دکتۆرا زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها کۆنمره‌ی به‌کالیۆریۆس له‌ 65% که‌متر نه‌بێت و گه‌ر له‌وه‌ که‌متر بوو پێویسته‌ مه‌رجی 5 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له‌ دوای دواین بڕوانامه‌، بۆ ته‌واو کردنی دکتۆرا پێویسته‌ کۆنمره‌ی 70% که‌متر نه‌بێت.

ئەلبوومی وێنەکان