Error: No articles to display

16 تۆن پسكیتی كرێم له‌ ناو بارا

تشرینی یەکەم 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ بڕی زیاتر له‌ (16)تۆن پسکیتی کرێمداری (kyc mar) له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناو برا.
به‌روار محه‌مه‌د، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کۆگاکان به‌ جه‌ماوه‌رنیوز رایگه‌یاند له‌لایه‌ن خاوه‌نی کۆمپانیایه‌که‌وه‌ ئاگادار کراینه‌وه‌ که‌ له‌ کۆگاکانیدا له‌ ناوچه‌ی هوانه‌ بڕێکی زۆر پسکیتی کرێمداری ماوه‌به‌سه‌رچوویان هه‌یه‌، که‌ ده‌یانه‌وێت ته‌له‌ف بکرێت.
وتیشی پسکیته‌که‌ زیاتر له‌ (4)هه‌زار کارتۆن بووه‌ و بڕه‌که‌ی (16) تۆن بووه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌کانی چاودێری و له‌ناوبردن له‌ شوێنی تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناو براون.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی کۆگاکان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانی به‌رداوامی لیژنه‌که‌، هه‌ندێک له‌ خاوه‌نی کۆمپانیا و کۆگاکان له‌ کاتی هه‌بوونی مواد و خواردنی به‌سه‌رچوودا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌ و دواتر له‌ لایه‌ن لینه‌ی له‌ناوبردن له‌ناو ده‌برێن.