Error: No articles to display

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نزیكه‌

تشرینی یەکەم 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند کاتی لابردنی پاشکه‌وتی موچه نزیکه‌ و هه‌وڵی ته‌واویشی بۆ ده‌ده‌ین.
‌له‌ باره‌ی پشووی رۆژی شه‌ممه‌ی ناوه‌نده‌کانی خوێندن ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ساڵی رابردوو له‌به‌ربارودۆخی دارایی کرا به‌ پشوو، له‌مه‌ به‌دواوه‌ ناتوانین ڕۆژانی شه‌ممه‌ بکه‌ین به‌ پشوو، چونکه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر وانه‌کانی خویندن ده‌بێت.
مامۆستا عه‌تا جاف،جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی مامۆستایان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند پێویسته‌ پاشه‌که‌وتی موچه‌ی مامۆستایان لاببرێت، چونکه‌ باری دارایی هه‌رێم باشبووه‌ و نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی گه‌شتووه‌ به‌ ئێمه‌ له‌ دوای پێکهینانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێم ده‌ستکاری پاشه‌که‌وتی موچه‌ ده‌کرێت.