Error: No articles to display

كوڕێك ده‌ستگیرا به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژ سكسیكردنه‌ سه‌ر كچێك

تشرینی یەکەم 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی سلیمانی بڵاویکرده‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە دەستدرێژی سێکسی کردبوە سەر کچێک و تۆماری ڤیدیۆیی کردبوو.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی پۆلیسی سلیمانی هاتووه‌ دوای ئەوەی ڕۆژی 25ی تشرینی یه‌که‌م کچێکی تەمەن 32 ساڵ بەناوی (ن) سەردانی بنکەی پۆلیسی سەرچناری کردو سکاڵای تۆمارکرد لەدژی تۆمەتبار ( ش ، أ ، ع ) کە بەبیانوی خۆشەویستی دەستدرێژی سێکسی کردبوە سەری و تۆماری ڤیدیۆیی کردووەو دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی تۆمارەکەی کردبوو ، هەروەها بڕی 3800 دۆلاری لێوەرگرتووەو داوای پارەی تریشی لێکردبوو ، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و لێکۆڵینەوەو بەدوادا چوون توانرا شەوی ڕابردوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.
پۆلیسی سلیمانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لە لایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە