Error: No articles to display

كرێی خوێندن له‌ زانكۆی پۆلته‌كنیكی سلێمانی كرا به‌ قیست

تشرینی یەکەم 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ پێناو ڕه‌خساندنی هه‌لی خوێندن بۆ خوێندکاران زانکۆی پۆلته‌کنیکی سلێمانی کرێی خوێندن ده‌کات به‌ قیست.
به‌ پێی نوسراوێک نێردراوه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز زانکۆی پۆلته‌کنیکی سلێمانی بڕیاریدا کرێی خوێندنی ( ئێواران و پارالێڵ) له‌ کۆلێج و په‌یمانگاکانی سه‌ر به‌زانکۆ بکرێته‌ قیست به‌مه‌رجێک تا کۆتایی ساڵ کۆی کرێی خوێندنه‌که‌ بدرێت.
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:‌
بۆ وه‌رگیراوانی ئێواران و سیستمی پارالێڵ له‌ کۆلیجه‌کانی سه‌ر به‌زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی ده‌توانن به‌ سێ قیست کرێی خوێندنه‌که‌ بده‌ن به‌م جۆره‌:
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خوێندن بڕی 50% ی پاره‌که‌ بدرێت
له‌ سه‌ره‌تای مانگی 2 مانگی شوبات بڕی 25% ی پاره‌که‌ بدرێت
له‌سه‌ره‌تای مانگی 4 مانگی نیسان بڕی 25% ی پاره‌که‌ بدرێت.
بۆ وه‌رگیراوانی ئێواران و سیستمی پارالێڵ له‌ په‌یمانگاکانی سه‌ر به‌زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی ده‌توانن به‌ دوو قیست کرێی خوێندنه‌که‌ بده‌ن به‌م جۆره‌:
له‌ هه‌فته‌ی یه‌که‌می ده‌ستپێکردنی خوێندن 50% ی کرێ ی خوێندنه‌که‌ بده‌ن
له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کۆرسی دووه‌م 50% ی کرێ ی خوێندنه‌که‌ بده‌ن.‌