Error: No articles to display

په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ی كۆتایی خولی چواره‌می ڕاگه‌یاند

تشرینی یەکەم 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند کاتژمێر (12:00)ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 31ی تشرینی یه‌که‌م دوا دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هاتووه‌ کۆتایهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان به‌پێى حوکمی مادده‌ی (6) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى کوردستان ـ عێراق.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو وتاری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی کۆتایهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان ـ عێراق.