Error: No articles to display

به‌ هۆی بونی گۆشتی بۆگه‌ن خواردنگه‌یه‌ك داده‌خرێت

تشرینی یەکەم 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بە هۆی پابەند نەبوون بە مەرجە تەندروستییەکان و نەبوونی مۆڵەت، خواردەمەنی (ئەدیس بی هاوس) لە گەڕەکی بەختیاری سلێمانی داخرا.
گۆران قادر، سەرۆکی لینە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی رایگەیاند: لە لایەن بەڕێوبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانییەوە ئاگادارکرایەنەوە کە لەمیانی سەردانیان بۆ ئەو خواردەمەنییە، دەرکەوتووە مۆڵەتی تەندروستی نییە و بڕێک گۆشتی بۆگەن و خراپبووش لە ناو بەڕادەکەیدا بووە و پەیڕەوەی مەرجەکانی تەندروستی نەکردووە و کرێکارەکانیشی مۆڵەتی کارکردنیان نەبووە، بەو هۆکارانە لیژنەی یەکی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان هەستا بە داخستنی ئەو خوردەمەنییە کە لە گەڕەکی بەختیارییە.
وتیشی: داخستنەکە بۆ ماوەی (7) رۆژە و دەبێت خاوەنەکەی لەو ماوەیەدا تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ‌ بکات، بە پێچەوانەوە رێگەی پێنادرێت کار بکات و روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە