Error: No articles to display

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسندکرد

تشرینی یەکەم 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ند کرد.
به‌گوێره‌ی بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری، ئه‌و کیان و کاندیدانه‌ی له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه‌ له‌ میدیاکانی ناوخۆدا ناوه‌کانیان وه‌ک سه‌رکه‌وتوو له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بڵاوکرایه‌وه‌ په‌سه‌ندکراوه‌ و به‌ نووسراوێک کۆنووسی په‌سه‌ندکردنی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌ی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردن.
له‌ بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا نووسراوه‌: "ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان رۆژی 30/10/2018 به‌ سه‌رۆکایه‌تی، جێگری سه‌رۆک، دادوه‌ر عه‌لی عه‌وڵا ئه‌حمه‌د و ئه‌ندامێتی جێگری سه‌رۆک، دادوه‌ر عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئه‌حمه‌د شه‌ره‌فانی و دادوه‌ر محه‌مه‌د مسته‌فا مه‌حمود، به‌ناوی گه‌له‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌یان ده‌رکردووه‌".
هه‌روه‌ها له‌ بڕیاره‌که‌دا هاتووه‌: "پاش وردبینی سه‌رجه‌م تانه‌کانی سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان - عێراق له‌ 30/9/2018، که‌ له‌لایه‌ن هێز و کیانه‌ سیاسییه‌کانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌که‌ پێشکه‌شکرابوو، دادگا وردبینی له‌ ناوی سه‌رکه‌وتووه‌کان و ئه‌و سکاڵایانه‌ کرد که‌ له‌سه‌ریان هه‌بوو، ده‌سته‌ی دادوه‌ری ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند کرد له‌سه‌ر ئاستی کیانه‌کان و کاندیده‌کان که‌ له‌ سێ رۆژنامه‌ی ناوخۆیی، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی کۆمسیۆن بڵاوکرابوونه‌وه‌و ده‌سته‌ی دادوه‌ری به‌ رێککه‌وتن له‌ 30/10/2018 په‌سه‌ندی کرد".
له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ کاتژمێر (12:00) کۆتا دانیشتی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامده‌درێت.

ئەلبوومی وێنەکان