Error: No articles to display

له‌خانه‌قین به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک ماته‌مگێڕ بوونه‌ قوربانى

تشرینی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌ر نیوز

عومه‌رئاواره‌


به‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێکى چێنراو به‌ ماته‌مگێڕانى چله‌ى ئیمام حسێن له‌ نزیک شارۆچکه‌ى خانه‌قین دوو ئافره‌ت کوژران وژماره‌یه‌ک هاوڵاتیش برینداربوون.

عه‌دنان ده‌لۆ جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌ى خانه‌قین هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: له‌ نزیک مه‌زارگه‌ى باوه‌ مه‌حمودى سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى خانه‌قین بۆمبێکى چێنراو به‌ ماته‌مگێڕانى چله‌ى ئیمام حسێن وبه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو ئافره‌ت کوژران وژماره‌یه‌ک هاوڵاتیش برینداربوون.

وتیشى: کوژراو برینداره‌کان سه‌رجه‌میان شیعه‌ مه‌زهبن که‌به‌ مه‌به‌ستى یادکردنه‌وه‌ى چله‌ى ئێمام حسێن ڕوویان له‌و مه‌زارگه‌یه‌ کردووه‌.