Error: No articles to display

ژوورى بازرگانى سلێمانى : تێکچونى ره‌وشى ئابوورى ئێران کاریگه‌رى له‌سه‌ر کوردستان ده‌بێت

تشرینی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆکى ژوورى بازرگانیى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌وشى ئابوورى ئێران به‌ هۆى سزاکانى ئه‌مریکا تێکچووه‌و کاریگه‌رى له‌سه‌ر جموجوڵى بازرگانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران دروستکردوه‌و رۆژ به‌رۆژ په‌یوه‌ندى بازرگانى نێوانیان لاوازتر ده‌بێت، ئه‌وه‌شى وت: "پێویسته‌ له‌مه‌ودوا هه‌رێم کارگه‌کانى خۆى بخاته‌وه‌ کارو بازاڕى عیراق به‌لاى خۆیدا رابکێشێت".

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانى بۆ رادیۆى نه‌وا وتی: "تێکچوونى ره‌وشى ئابورى ئێران به‌هۆى سزا و ئابڵوقه‌کانى ئه‌مریکاوه‌ کێشه‌و گرفتى بۆ بازرگانانى هه‌رێم و کۆمارى ئیسلامى ئێران دروستکردوه‌و جموجوڵى بازرگانى نێوان هه‌ردولاى لاواز کردووه‌".

وتیشى: "پێشبینى ده‌کرێت له‌ مانگى داهاتوو ئه‌مریکا سزاکانى توندتر بکاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئێران و ئابڵوقه‌ى که‌شتیگه‌رى بخاته‌ سه‌ر به‌نده‌ره‌کانى و ئه‌مه‌ش دۆخه‌که‌ ئاڵۆزتر ده‌کات و کێشه‌ بۆ بازرگانانى هه‌رێم دروست ده‌کات".

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانى بۆ رادیۆى نه‌وا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، به‌هۆى ئه‌م دۆخه‌وه‌ بازرگانانى ئێران پابه‌ندى گرێبه‌سته‌کانى پێشوویان نابن و به‌شێکیان کارگه‌کانیان له‌کار که‌وتوه‌و پێویسته‌ حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌م دۆخه‌ بقۆزێته‌وه‌و سه‌رجه‌م کارگه‌ له‌کارکه‌وتوه‌کانى بخاته‌وه‌ گه‌ێ‌ و بازاڕاکانى عیراق به‌لاى خۆێدا رابکێشێت.