Error: No articles to display

قائیمقامیه‌ت ئاگادارى هاوڵاتیانى سلێمانى له‌ هه‌بونى جۆره‌ هه‌نگوینێکى خراپ ده‌کاته‌وه‌

تشرینی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ت ئاگادارى هاوڵاتیانى شارى سلێمانى له‌ هه‌بونى جۆره‌ هه‌نگوینێک ده‌کاته‌وه‌ که‌ نازانرێت له‌ چى دروستکراوه‌ و زیانى بۆ سه‌رته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵا له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌کانى ناوبازاێ‌ جۆره‌ هه‌نگوینێک ده‌فرۆشرێت که‌ به‌شێوه‌ى قاچاغ هاورده‌ کراوه‌ و نازانرێت له‌ چى دروستکراوه‌.

وتی؛ ئه‌و پێکهاته‌ى هه‌نگوینى ساخى لێ دروست بوه‌، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ بۆماوه‌یه‌کى زۆر عه‌مبار بکرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ گۆڕانکاریه‌کى به‌سه‌ردا بێت یان تێکبچێت، وه‌ یان له‌کاتى خواردنیدا مه‌ترسى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست بکات.


وتیشی؛ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و هه‌نگوینه‌ى که‌ ساغ نه‌بێت و شه‌کرێکى زۆر له‌ پێکهاته‌که‌یدا هه‌بێت‌ تواناى تێکچونى که‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆى شه‌کر ماده‌یه‌کى پاراستنه‌.

رونیکرده‌وه‌؛ ئه‌و هه‌نگوینه‌ى له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌کان ده‌یفرۆشن، که‌ڕو ده‌کات و پاش هه‌فته‌یه‌ک که‌ڕوه‌که‌ ده‌بێته‌ کرم و زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست ده‌کات، ‌نازانرێت له‌ چ جۆره‌ ماده‌یه‌ک دروستکراوه‌ و له‌کاتى خواردنیدا پێویسته‌ سه‌ردانى پزیشک بکرێت بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، داوا له‌ هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ده‌کات له‌کاتى کڕین و بازاڕکردنه‌کانتان دڵنیا بنه‌وه‌ له‌سه‌لامه‌تى ئه‌و خۆراکه‌ماددانه‌ى ده‌یکرن و به‌کاریده‌هێنن هه‌روه‌ها له‌ ‌هه‌بونى ئه‌و جۆره‌ هه‌نگوینه‌ له‌ڕێى ژماره‌ى ( 07708677777) یاخود په‌یجى (قائیمقامیه‌تى سلێمانی) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.