Error: No articles to display

به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی سۆسیالیست كۆتا دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا

تشرینی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ 31ی تشرینی یه‌که‌م به‌ مه‌به‌ستی کۆتایپێهێنانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، سه‌رۆکی فراکسیۆنی حزبی سۆسیالیست له‌ په‌رله‌مانی کوردستان دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نا ئاسایی له‌ ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی چواره‌م ئه‌نجامدرا.
دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی کارى دانیشتنه‌که‌ که‌له‌ دوو خاڵ پێکهاتبوو، که‌ بریتی بوون له‌ کۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان به‌ پێی حوکمی ماده‌ی (6) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان-عێراق و وتارى جێگرى یه‌که‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان-عێراق. 
 له‌وته‌که‌یدا د. جه‌عفه‌ر ئیمینكی،جێگرى یه‌که‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مان، ماوه‌ى کارى خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانى له‌ هه‌ر سێ بوارى یاسادانان و چاودێریکردنی کاره‌کانی حکومه‌ت و په‌سندکردنی بودجه‌دا هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌دای په‌رله‌مانی به‌سه‌ر سێ قۆناغی جیاوازدا دابه‌ش کرد که‌ ئه‌وانیش قۆناغی هه‌ماهه‌نگی و پێکه‌وه‌ کارکردن و قۆناغی لێکدابڕان و قۆناغی یه‌کگرتنه‌وه‌ بوون.
 جێگرى یه‌که‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مان، ئاماژه‌ی به‌و یاسا و بڕیاره‌ گرنگانه‌دا که‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌دوو ساڵى یه‌که‌مى خولى چواره‌مدا له‌بواره‌ جیاجیاکاندا دایڕشتوون که‌ گرنگترینیان یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمى کوردستان و یاسای پێدانى بودجه‌ى حزبه‌کان و یاساى زمانه‌ فه‌رمییه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان و یاساى راکێشانى مایه‌ له‌رێگاى قه‌رزکردن و یاساى سه‌ندوقی داهاته‌ نه‌وتیى و گازییه‌کان و یاساى پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان و یاسای پاراستنى مافی پێکهاته‌کان، هه‌روه‌ها هه‌موارکردن و به‌رکارکردنى چه‌ندین یاساى ترى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى له‌په‌رله‌ماندا.
سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ گرنگانه‌شی که‌ له‌ماوه‌ى دوو ساڵى یه‌که‌می خولى چواره‌مى په‌رله‌ماندا ده‌رکراون، جێگرى سه‌رۆکی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "له‌و ماوه‌یه‌دا په‌رله‌مان 35 بڕیارى گرنگ و کاریگه‌رى ده‌رکردووه‌، له‌وانه‌ (بڕیارى ژماره‌ى 28 تایبه‌ت به‌ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان بۆ یارمه‌تیدان و پشتیوانیکردنى خه‌ڵکى خۆڕاگرو به‌وره‌ى رۆژئاواى کوردستان، که‌به‌هۆیه‌وه‌ گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانى داعش له‌شارى کۆبانێ تۆمارکرا، هه‌روه‌ها بریارى ناونانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌پایه‌ته‌ختى ئاشتى له‌هه‌رێمى کوردستان، بڕیارى پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و به‌جینۆسایدناساندنى تاوانه‌کانى دژ به‌پێکهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان، بڕیارى ره‌تکردنه‌وه‌ى بڕیاره‌کانى حکومه‌تى فیدڕِال و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که‌ له‌ 30-9-2018 ، له‌دژى هه‌رێمى کوردستان ده‌رکراو به‌گشتى له‌و خوله‌دا 59 بڕیار له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا دره‌کراوه‌
به‌پێی زانیاریه‌کانی جه‌ماوه‌رنیوز هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامده‌درێت، گه‌ر لایه‌نه‌کان بگه‌ن به‌ ڕێکه‌وتن ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت.