Error: No articles to display

فه‌رمابه‌ران و مامۆستایانی گرێبه‌ست ده‌كرێنه‌ هه‌میشه‌یی

تشرینی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
لە بودجەی ساڵی 2019ی هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست دەکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.
پەروین محەممەد، بەڕێوەبەری بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند وەزارەتی دارایی پلانی هەیە لە بودجەی ساڵی 2019 بەپێی پێویستی و ساڵانی خزمەت فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست بکاتە هەمیشەیی.
له‌ ساڵی 2014وه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ر بارودۆخی قه‌یرانی دارایی دامه‌زراندنی راگرتووه‌، به‌ پێی پیویستی وه‌زاره‌ته‌کان فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست دامه‌زراندووه‌، بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش شێوازێکی نوێی هێنایه‌ له‌ دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکان وه‌ک مامۆستای وانه‌بێژ