Error: No articles to display

خوێندكاریكی 12ی ئاماده‌یی له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێم دووه‌مه‌ ناوی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

تشرینی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ " (زەینەب موئەید حوسێن کامل محه‌مه‌د)، کە دوەمى سەر ئاستى هەرێمى کوردستانە لە بەشى زانستى، یەکێکە لەو (٨٦٠) دەرچوەى کە (٥٠) هەڵبژاردەى بەتەواوەتى پڕکردۆتەوە، بەڵام لیستی شوێنه‌کانی ڕه‌وانه‌ نه‌کردوه ".
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو لە ڕێکەوتى (١٣/١٠/٢٠١٨) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: (٨٦٠) سه‌رباری ئه‌وه‌ی (50) شوێنیان له‌ فۆرمه‌کانی پێشکه‌شکردن له‌ سیستمه‌کانی وه‌رگرتن بەتەواوەتى پڕکردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌کانیان ڕه‌وانه‌ نه‌کردوه واتە (Submit)یان نەکردوە، بۆیه‌ ناویان له‌ هیچ شوێنێک نه‌هاتۆته‌وە، بەڵام کەناڵى ڕوداو وەک بڵێى (شانە هەنگى لە کونەدار دۆزیوەتەوە) و بەدەر لە کارى ڕۆژنامەوانى سەرقاڵى شێواندنى ڕاستیەکانە.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی خوێندنی باڵا هێما بۆ ئه‌وه‌ کراوه‌ (زەینەب موئەید حوسێن کامل محه‌مه‌د)، کە دوەمى سەر ئاستى هەرێمى کوردستانە لە بەشى زانستى، یەکێکە لەو (٨٦٠) دەرچوەى کە (٥٠) هەڵبژاردەى بەتەواوەتى پڕکردۆتەوە، بەڵام لیستی شوێنه‌کانی ڕه‌وانه‌ نه‌کردوه واتە ( Submit) نەکردوە، هەربۆیە ناوى ئەو بەڕێزەش بەڕیزبەندى (٤٠) لەو لیستە هەیە، کە پێشتر بڵاومان کردۆتەوە و، سکاڵاشى تۆمارکردوە و، وەک خۆى سکاڵاکەى وەرگیراوە و، بەڕونى کێشەکەى بەخۆى و خانەوادەکەشى وتراوە، کە هۆکارى نەهاتنەوەى ناوەکەى پەیوەندى تەنها بەوەوە هەبوە کە لیستى هەڵبژاردەکانى ڕەوانە نەکردوە.
بۆیە هاوشێوەى دەرچوانى دیکە، لە کاتى ڕاگەیاندنى ئەنجامى سکاڵاى دەرچوانى پۆلى دوانزە، ئەنجامى سکاڵاى (زەینەب موئەید حوسێن کامل محه‌مه‌د) وەک هەر دەرچوەیەکى دیکە ڕادەگەێندرێ و لە شوێنى شایستەى خۆى وەردەگیرێ و، بەهیچ شێوەیەک مافى نافەوتێ.