Error: No articles to display

له‌خانه‌قین مه‌زارگه‌یه‌کى ئاینى ته‌قێنرایه‌وه‌

تشرینی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 31 ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 مه‌زارگه‌ى باوه‌ مه‌حمود له‌ نزیک شارۆچکه‌ى خانه‌قین له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ ته‌قێنرایه‌وه‌.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راست کرده‌وه‌و به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ مه‌زارگه‌ى باوه‌ مه‌حمود ته‌قێنرایه‌وه‌ که‌ مه‌زارگه‌یه‌کى ئاینیه‌ له‌ نزیک شارۆچکه‌ى خانه‌قین وساڵانه‌ له‌ ساڵیادى چله‌ى ئێمام حوسێندا سه‌ردانى ده‌که‌ن.

وتیشى: ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌زارگه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ى بۆمبى چێنراوه‌وه‌ بووه‌ وته‌نهاله‌ زیانى مادى زیاتر زیانى گیانى به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

دوێنى ڕۆژى 30 ى تشرینى یه‌که‌مى2018 له‌ کاتى یادکردنه‌وه‌ى چله‌ى ئیمام حسێن له‌و شوێنه‌ بۆمبێکى چێنراو ته‌قییه‌وه‌وژماره‌یه‌ک ماته‌مگێڕى کرده‌ قوربانى.