Error: No articles to display

له‌هه‌ولێر مۆلیده‌یه‌ک ده‌دزرێت‌و له‌‌سلێمانی ده‌دۆزنه‌وه‌

تشرینی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


مۆلیده‌یه‌ک له‌هه‌ولێر ده‌دزرێت‌و هێزه‌کانی پۆلیسی سلێمانی مۆلیده‌که‌ ده‌دۆزنه‌وه‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن

چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر مۆلیده‌یه‌کی کاره‌بایى گه‌وره‌ (K.V400) له‌شاری هه‌ولێر ده‌دزرێت‌و خاوه‌نی مۆلیده‌که‌ له‌شاری هه‌ولێر سکاڵای یاسایى تۆمار ده‌کات‌و زانیاریى دراوه‌ که‌ مۆلیده‌که‌ی به‌ره‌و شاری سلێمانی هێنراوه‌.

پاش کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌لایه‌ن هیزه‌کانی پۆلیسه‌وه‌، توانرا دوێنێ 30-10-2018، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانییه‌وه‌ شوێنی مۆلیده‌که‌ ئاشکرا بکرێت‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت.

له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری هه‌ولێرو له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ رێکاریى یاسایایى بۆ دۆسیه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌.