Error: No articles to display

حکومه‌تى هه‌رێم کاره‌ تیرۆرستییه‌که‌ى خانه‌قین سه‌رکۆنه‌ ده‌کات

تشرینی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حکومه‌ت ڕایگه‌یاند: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و کاره‌ تیرۆرستییه‌ ده‌کات که‌ ئه‌مڕۆ له‌ خانه‌قین ئه‌نجام درا و بووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى دوو هاووڵاتى و ژماره‌یه‌کى دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌ڕێز دزه‌یى هه‌وه‌رها پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى له‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکارى شه‌هیدان کرد و هیواى زووچاکبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست.

دووپاتیشى کرده‌وه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م کاره‌ تیرۆرستیانه‌ له‌و ناوچانه‌، زه‌رووره‌تى ئاساییکردنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌که‌ ده‌رده‌خات.