Error: No articles to display

شۆفێرێكی ئێرانی له‌ عه‌ربه‌ت گیانی له‌ده‌ستدا

تشرینی دووەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی سوتەمەنییەوە لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی هاوڵاتییەکی بەڕەگەز ئێرانی سوتاو گیانی لەدەستدا .
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند شەوی ڕابردوو لەشارۆچکەی عەربەت تانکەرێکی سوتەمەنی دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستدەدات خۆی دەکات بە دوکانێکدا و بەوهۆیەوە گڕ دەگرێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش کە هاوڵاتییەکی بەڕەگەز ئێرانییە دەسوتێت و بەهۆی زۆری سوتانەکەیەوە گیان لەدەستدەدات .
دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس و تیمە فریا گوزارییەکان ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا و تەرمی سوتاوەکەش بۆ پزیشکی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە