Error: No articles to display

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: له‌ كۆتایی ساڵی 2013وه‌ بوودجه‌ی حزبی سۆسیالیست بڕاوه‌

تشرینی دووەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ دیدارێکی تایبه‌تی ئێن ئارتی ڕایگه‌یاند له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نه‌خشه‌ی عێراق گۆرانکاری به‌سه‌ردا هاتووه .
له‌باره‌ی به‌شداری لایه‌نه‌ کوردیه‌کان له‌ به‌غداد به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو تائێستا هێزه‌ کوردیه‌کان به‌ یه‌ک هه‌ڵوێستی نه‌ڕۆیشتونه‌ته‌ به‌غداد.
وتیشی له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕیار ده‌درێت ئه‌و لیستانه‌ی که‌ ژماره‌ی کورسیان زۆره‌ نه‌یانتوانی کاندیدێک دابنێن، کاندیدیه‌کیان ده‌ستنیشانکرد بۆ سه‌رۆک وه‌زیران که‌ هیچ کورسیه‌کی نییه‌ له‌ په‌رله‌ماندا.
ململانییه‌کان له‌ نێوان ئه‌مریکا و ئێران له‌ سه‌ر عامری و عه‌بادی بوو که‌ململانییه‌کان هیچ به‌هایه‌کی نه‌ما ئه‌و هێزانه‌ی که‌ ده‌نگیان هێنا که‌سیان دانه‌نرا.
له‌باره‌ی پشتیوانیلێکردنی له‌ ڕیفراندۆم به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد ڕیفراندۆم په‌یوه‌ندی به‌ حکومه‌ته‌وه‌ نییه‌ ئه‌وه‌نده‌ کورد له‌ ئێران و تورکیا پشیتوانیان له‌ ڕیفراندۆم کرد و ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵک له‌ هه‌رێم پشتوانی له‌ ڕیفراندۆم نه‌کرد .
وتیشی پشتیوانمان له‌ ڕیفراندۆم کردووه‌ په‌شیمانیش نین لێی و باسی حکومه‌تمان کردووه‌ و ڕه‌خنه‌مان له‌ حکومه‌ت گرتووه‌ و حزبی سۆسیالیست 5 ساڵه‌ له‌ حکومه‌ت نییه‌ و پرسی کورد لای من گرنگه‌ نه‌ک حکومه‌ت و هه‌رگیزیش له‌ ریفراندۆم په‌شمان نین.
له‌باره‌ی ده‌نگه‌کانی حزبی سۆسیالیست وتی ئێمه‌ گله‌یمان له‌وه‌ هه‌یه‌ نابێت یه‌ک کورسیمان هه‌بێت، به‌ڵام ته‌نها ده‌نگه‌کان حزبی سۆسیالیست زیادیکردووه‌ به‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی رابردوو ، به‌ڵام پێی رازینین و لایه‌نه‌کانی که‌ ده‌نگیان که‌می کردووه‌ خه‌ڵک که‌م به‌شداری کردووه‌ له‌ ده‌نگدان، له‌لایه‌کی که‌وه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌و وه‌عدانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ داویانه‌ به‌ خه‌ڵک.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات گوتاری ئێمه‌ کوردانه‌یه‌ سێ ساڵ و نیو له‌ شه‌ڕی داعشدا بوین و به‌رگریمان له‌ کوردستان کردووه‌ و ئه‌وکاته‌ ئێمه‌ سه‌نگه‌ره‌کانمان دابه‌ش ده‌کرد و ئه‌وانی تر وه‌زیریان دابه‌شده‌کرد.
له‌ باره‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی هه‌رێم وتی له‌ دونیادا حزبێک که‌ زۆرینه‌ی هێنا له‌گه‌ڵ حزبێکی تر یان زیاتر حکومه‌ت دروست ده‌که‌ن و کوردستان جیاوازه‌ له‌ کوردستاندا حزبێك  ناتوانێت به‌ ته‌نها حکومه‌ت پێکبهێنیت.
گه‌ر یاسا هه‌بێت حزبێک ده‌توانێت حکومه‌ت به‌ ته‌نها پێکبهێنیت به‌ به‌شداری حزبێکی تر .
له‌ باره‌ی به‌شداریکردنی حزبی سۆسیالیست له‌ حکومه‌تی نوێ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی تائێستا قسه‌مان له‌باری به‌شداریکردن له‌ حکومه‌ت نه‌کردووه‌.
له‌باره‌ی ئیمتیازات که‌ ده‌درێت به‌ حزبه‌کان له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد له‌ مانگی 12ی 2013 بودجه‌که‌مان بڕاوه‌ هیچ ئیمتیازێکمان له‌ حکومه‌ت نییه‌، له‌ حکومه‌ت بین و له‌ حکومه‌ت نه‌بین خراپترین حکومه‌تی کوردیمان پێباشتره‌ له‌ باشترین حکومه‌تی دونیا، ده‌کرێت حکومه‌ته‌ خراپه‌که‌ی خۆمان باش بکه‌ین.
له‌باره‌ی به‌شداری حزبی سۆسیالیست له‌ پارێزگاریکردن له‌ کوردستان به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد سێ هیز بوین له‌ شه‌ڕه‌کان که‌ پێکهاتبوین له‌ سۆسیالیست و پارتی و یه‌کێتی پێکه‌وه‌ پارێزگاریمان له‌ کوردستان ده‌کرد، شه‌رمان بۆ خۆمان کردووه‌ و منه‌تیش به‌سه‌ر که‌سه‌وه‌ ناکه‌ین و شه‌هید و بریندارمان داوه‌ .
له‌ باره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ وتی له‌ کوردستاندا ده‌ستورمان نییه‌ له‌ به‌رنامه‌ی په‌رله‌مانیشدا شتێک نییه‌ به‌ ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ یاسایه‌ک نییه‌ به‌ ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان، وتیشی ئۆپۆزسیۆن زه‌روره‌ هه‌بێت.
له‌ دوا وته‌یشیدا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌روو عه‌لوه‌ی سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ تاسڵوجه‌ ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌و کارگه‌یه‌ قیر دروست ده‌کات به‌ هه‌زاران لیتر سوته‌مه‌نی ده‌سوتێنێت، بۆیه‌ پێویسته‌ یان کارگه‌که‌ بگوازرێته‌وه‌ یان عه‌لوه‌که‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی توشی سه‌ره‌تان نه‌بێت گه‌ر وا بڕوات دوو نه‌خۆشخانه‌ی تری وه‌ک هێوای پێویست ده‌بێت شاری سلێمانی، بۆیه‌ داوا له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌رپرسانی ته‌ندروستی و پارێزگار ده‌که‌م چاره‌سه‌رێکی ئه‌و بابه‌ته‌ بکه‌ن.