Error: No articles to display

له‌سلێمانی سه‌د كیلۆ قارچك له ‌ناوده‌برێت

تشرینی دووەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر قارچکدا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی ده‌کات.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی رایگه‌یاند له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ و له‌ بازگه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر قارچکی بێ به‌رواردا گیراوه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی کراوه‌.
ناوبراو وتیشی قارچکه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌که له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌کراوه‌،‌ 15 کارتۆنه‌ بڕه‌که‌ی زیاتر له‌ سه‌د کیلۆگرامه‌، به‌هۆی نه‌بونی به‌رواری به‌سه‌رچون، رێگری کراوه‌ له‌ فرۆشتنی به‌هاوڵاتیانی ‌شاری سلێمانی.
ئازاد نه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، هه‌رکاڵاوشمه‌کێک هاورده‌ بکرێت پێویسته‌ به‌رواری لێزه‌ری به‌سه‌ره‌وه‌ بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناوده‌برێت‌.
ئازاد نه‌بی راشیگه‌یاند له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ له‌ناوبردن، له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی ته‌واوی قارچکه‌که‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌که‌شی روبه‌روی یاسا ده‌کرێته‌وه‌.