Error: No articles to display

هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌وت له‌ پێنجوێن دابه‌شده‌كرێت

تشرینی دووەم 01, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ده‌ستده‌کرێت به‌ دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی به‌ سه‌ر هاوڵاتیاندا.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای پێنجوێن له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ئاگاداری هاوڵاتیانی قه‌زاکه‌ ده‌کات، رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ 4ی تشرینی دووه‌م وه‌جبه‌ی یه‌که‌می نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شده‌کرێت.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌ نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به‌ 50 هه‌زار دینار ده‌درێت به‌ هاوڵاتیان و ده‌بێت هاوڵاتی کارتی سوته‌مه‌نی و کۆپێکی ناسنامه‌که‌ی پێبێت.‌
لای خۆشیه‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگه‌یاند لەگەڵ بەردەوامی دابەشکردنی نەوتی مەڵبەدنی هەشتی ناو شاری سلێمانی دەستدەکەین بە دابەشکردنی نەوت لە قەزای پێنجوێن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە ٤ی تشرینی دووه‌م دەستدەکەین بە دابەشکردنی نەوت لە قەزای پێنجوێن.