Error: No articles to display

بڕیاره‌ له‌ ساڵی داهاتوو پاشه‌كه‌وتی موچه‌ لاببرێت

تشرینی دووەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بڕیاره‌ له‌ بوودجه‌ی 2019ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پاشه‌که‌وتی موچه‌ لاببرێت له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
پەری نوری، بەڕێوبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم راگەیاند لە بودجەی 2019ی هەرێمدا موچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت دانراوە، چونکە حسابی ئەوە کراوه‌ کە مووچەی تەواو بدرێت بە فەرمانبەران و پاشەکەوت نەمێنێت.

وتیشی تائێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی میکانیزم و چۆنێتی دانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان نەدراوە .
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ د. پشتیوان سادق،وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند لابردنی پاشه‌که‌وتی موچه‌ نزیکه‌.
له‌ ئێستادا نرخی به‌رمیلێک نه‌وت به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 80 دۆلار، له‌ کاتێکدا بڕیاری پاشه‌که‌وتی موچه‌ درا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت که‌متر له‌ 40 دۆلار بوو.
له‌ ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پێدانی موچه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ سێ سه‌رچاوه‌ی داهات له‌وانه‌ داهاتی ناخۆ و فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و 317 ملیاردیناره‌ی که‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ دێت.