Error: No articles to display

کۆنفرانسێکی زانستی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو

تشرینی دووەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی تشرینی دووه‌م له‌ شاری جوانی سلێمانی لە ژێر ناونیشانی نەشتەرگەری ( شەویلگە و ڕوو ) کۆنفرانسێکی زانستی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پزیشکانی ناوخۆیی و بیانی ئه‌نجامدرا.
لەکۆنفرانسەکەدا ( ۲٥ ) توێژینەوەی زانستی لەسەر حاڵەتی نەشتەرگەری شەویلگە و ڕووخسار پێشکەش کران کە ( ۲ ) لەو توێژینەوانە لەڕێگای ئەنتەرنێت و بەشێوەی ئۆن لاین دەخرێنەڕوو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و شی دەکرێنەوە.
ئەم کۆنفرانسە زانستییە به هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەشی نەشتەرگەری شەویلگە و ڕوو نەخۆشخانەی فێرکاری و هەمان بەشی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدراوە