Error: No articles to display

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: ئامانجی حكومه‌ت نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌یه‌

تشرینی دووەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئامانجی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ پاشه‌که‌وتی موچه‌ به‌ یه‌کجاری نه‌مێنێت.
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم باس له‌ کۆتایهێنان به‌ پاشه‌که‌وتی موچه‌ ده‌که‌ن پێشتر د. پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند نه‌مانی پاشه‌که‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نزیکه‌ و هه‌روه‌ها پەری نوری، بەڕێوبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم راگەیاند لە بودجەی 2019ی هەرێمدا موچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت دانراوە، چونکە حسابی ئەوە کراوه‌ کە مووچەی تەواو بدرێت بە فەرمانبەران و پاشەکەوت نەمێنێت