Error: No articles to display

چوار ئافرەت بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

تشرینی دووەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا ڕایگه‌یاند دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئاگادارکراینەوە چەن حاڵەتێکی دزیکردن بەڕۆژ لەنێو بازاڕی کەلار ڕویداوە دوای لێکۆڵینەوەو چاودێری کردنی بازاڕی کەلار بنکەی پۆلیسی کەلار توانی سێ ئافرەت کە منداڵێکیان لەگەڵدایە، لەلایەکی دیکەوە ئافرەتێکی تر دەستگیربکەن کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەستیان لەچەن حاڵەتێکی دزیکردندا هەبووە.
پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 446 بەندکراون پۆلیسیش لێکۆڵینەوی زیاتر لەگەڵ تۆمەتباران دەکات.