Error: No articles to display

خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران هاوڵاتیانی هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام

تشرینی دووەم 03, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 3ی تشرینی دووه‌م به‌ مه‌به‌ستی ڕێگرتن له‌ وه‌رگرتی 48 ملیۆن دیناری خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی کوردستان خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی کوردستان.
به‌شداربونی خۆپیشاندانه‌که‌ به‌یانیه‌کیان بڵاو کرده‌وه‌ تێدا داوایان کرد حکومه‌تی هه‌رێمی پێدانی ئه‌و 48 ملیۆن دیناره‌ ڕه‌تبکاته‌وه‌ و نه‌یدا به‌ په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین.
له‌ به‌یانه‌که‌دا ئه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو که‌ له‌یه‌که‌م ڕۆژی سوێند خواردنی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌م دێنه‌وه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران یه‌که‌م کاریان په‌سه‌ندکردنی پرۆژه‌ یاسای خانه‌نشینی و پله‌ تایبه‌ته‌کان بێت.