Error: No articles to display

له‌ده‌وروبه‌رى که‌رکوک داعش سێ موختار ده‌کوژێت

تشرینی دووەم 03, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌رپرسانى عێراق ڕایانگه‌یاند که‌ له‌ماوه‌ى که‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌کدا توندڕه‌وه‌کان سێ موختاریان له‌ سێ گوندى ده‌وروبه‌رى که‌رکوک کوشتووه‌.

هه‌رچه‌ند عێراق له‌ساڵى پاردا ڕایگه‌یاندبوو شکستى ته‌واوه‌تیان به‌ ڕێکخراوى داعش هێناوه‌،به‌ڵام له‌ کۆمه‌ڵێک که‌ناڵ و مۆڵگه‌ى بچوکى ناوچه‌ دوورده‌سته‌کانى ده‌وروبه‌رى که‌رکودا هێشتا ماوون.

هه‌ر له‌و پارێزگایه‌دا چه‌کداره‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر ژێرخانى ئابورى ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسه‌کانى حکومه‌ت به‌تایبه‌تى موختاره‌کانیان کردۆته‌ ئامانج.

دوایه‌مین قوربانى موختارى گوندى مه‌حمودییه‌ بوو له‌ شارۆچکه‌ى حه‌ویجه‌ که‌ شه‌وى هه‌ینى کوشتیان.

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا