Error: No articles to display

واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرا

تشرینی دووەم 04, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان باگهێشتی ئه‌ندامانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌ملانی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ له‌ به‌رواری 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 له‌ كاتژمێر (12:00)ی نیوه‌ڕۆ.

له‌وباره‌یه‌وه‌ تاریق، جه‌وهه‌ر، ڕاوێژكاری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردۆته‌وه‌ بەپێی ماددەی ٣ لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان یەکەم دانیشتن لە ماوەی ١٠ رۆژ لە رۆژی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتاییەکان دەبەستێت ، لەکاتی ئاراستەنەکردنی بانگهێشت ئەوا پەرلەمان بەشێوەی ئاسایی كاتژمێر(١٢) نیوەڕۆی رۆژی داوی ئەو ماوەیە کۆدەبێتەوە. 
هێماشی بۆ ئه‌وه‌ كرد بەپێی ماددەی ١١ برگەی یەکەم بەتەمەنترین ئەندام دوای ئەوەی سوێندی یاسایی دەخوا سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن داکات. داوا کاندیدە هه‌ڵبژێرداروەکان دەکات سوێندی یاسایی بخۆن. ئەرکی تەنیا بریتی دەبێت لە بەرێوەبردنی دانیشتنی یەکەم و ئەندجامدانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.پەرلەمان. 
تارق جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات بەپێ برگەی ٣ لە مادەی ١٢ پەریرەوی ناوخۆی پەرلەمان (سوێندخواردن)ی یاسایی سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن و كاندیده‌ هه‌ڵبژێرراوه‌كان، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
( به‌خودای گه‌وره‌ سوێند ده‌خۆم، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی خاك و گه‌ل و شكۆ و ماف و ئازادییه‌كانی هاوڵاتیان و سامانی گشتیی بپارێزم و ئه‌ركی ئه‌ندامێتی به‌ڕاستیی و دڵسۆزییه‌وه‌ جێبه‌جێبكه‌م).
چواره‌م: هه‌ر كاندیدێكی هه‌ڵبژێرراو، به‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و سوێنده‌ یاساییه‌ی، له‌م مادده‌یه‌ هاتووه‌، پابه‌ند نه‌بوو، ده‌بێت سوێنده‌كه‌، دووباره‌ بكاته‌وه‌.
مادده‌ى (13):
یه‌كه‌م: له‌ رێكه‌وتی (سوێندخواردن)ی یاساییه‌وه‌، كاندیدی هه‌ڵبژێرراو، ده‌بێته‌ ئه‌ندام و به‌ ده‌ستبه‌كار هه‌ژمار ده‌كرێت و گشت مافێكی ئه‌ندامێتی ده‌بێت و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامێتی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاندیدی هه‌ڵبژێردراو، به‌بێ پاساوی ڕه‌وا، له‌ دانیشتنی یه‌كه‌مه‌وه‌، بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ (سوێندخواردن)ه‌كه‌ ئه‌نجامنه‌دا، مافی سوێندخواردنی یاسایی نامێنێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌ر نیوز ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 6ی تشرینی دووه‌م ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵنابژێردرێت، تا ئێستا لایه‌نه‌كان ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی په‌رله‌مان نه‌كردوه‌.