Error: No articles to display

پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت

تشرینی دووەم 04, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند یودجه‌ی عێراق زۆر نادادپه‌روه‌رى تێدایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کورد، رێژه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى که‌مکردووه‌ته‌وه‌. ناوى هه‌رێمى کوردستانى نه‌هێناوه‌. هه‌ڵه‌بجه‌ى وه‌ک پارێزگا نه‌ناساندووه‌. هیچى بۆ پێشمه‌رگه‌ تێدا نییه‌.
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌روو هیچ کوتله‌یه‌کى شیعه‌ و سوننه‌ش رازى نین به‌ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ به‌و جۆره‌.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ کرد دواى ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ ده‌کرێت، لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌کان تاوتوێى ده‌که‌ن و له‌ لیژنه‌کاندا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌درێت پرۆژه‌که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حکومه‌ت