Error: No articles to display

نرخى کاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان بۆ مانگى تشرینى یه‌که‌م دیارى کرا

تشرینی دووەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


ووته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کاره‌باى سلێمانى ئاشکراى ده‌کات، نرخى هه‌ر کاتژمێرێک ئه‌مپێرى کاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى له‌ مانگى تشرینى یه‌که‌م (44) دینار ده‌بێت، هاوکات خشته‌ى پێدانى کاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆ مانگى تشرینى دووه‌م دیاریکرا.

سیروان محه‌مه‌د، ووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند" نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى مۆلیده‌ى ئه‌هلى به‌ 44 دینار بۆ مانگى 10 دیاریکرا، و موه‌لیده‌کانیش به‌تێکڕایى له‌نێوان 110 بۆ 130 کاتژمێر کاریان کردووه‌،و نرخى ئه‌مپێرێک له‌ نێوان 5000 بۆ 6000 هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌وه‌ش نرخى ئه‌مپێڕێک له‌ گه‌ره‌کێک بۆ گه‌ره‌کێکى تر جیاوازى ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ى کارکردنى موه‌لیده‌کان بۆ مانگى یانزه‌، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى ووتى " به‌رنامه‌ى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان رۆژانه‌ له‌ کاتژمێر 1:00 ى پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 1:00 شه‌و، و به‌یانیانیش کاتژمێر 7:00 _8:30 به‌یانى ده‌بێت، هه‌رکاتێک کاره‌باى نیشتیمانى نه‌بوو له‌و کاتانه‌دا مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌که‌ن، به‌ڵام رۆژانى هه‌ینى به‌یانیان کار ناکه‌ن و له‌برى ئه‌وه‌ پێش نیوه‌روان کاتژمێر 11:30 کار به‌ مۆلیده‌کان ده‌که‌ن.

ووتیشی: له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا، ئه‌و خاڵه‌ دووپات کرایه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ پاش کوژانه‌وه‌ى کاره‌باى نیشتمانى 15 خوله‌ک زیاتر به‌سه‌ر دابینکردنى کاره‌باى مۆلیده‌ تێنه‌په‌رێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیکار رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نرخى کاره‌باى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون و سیتیه‌کان نرخى کیلۆواتێک به‌ (228.250) دینار دیاریکرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌کان وێستگه‌کانیان 11 که‌یڤى بوو ئه‌وا 5 دینار و وێستگه‌که‌ى 33 که‌یڤى بوو 10 دینارى بۆ زیاد ده‌کرێت.