Error: No articles to display

سبه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت

تشرینی دووەم 05, 2018

 جه‌ماوه‌رنیوز
بڕیاره‌ سبه‌ی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت به‌ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردنی پرۆژه‌ی چاکسازی و که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان باگهێشتی ئه‌ندامانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ له‌ به‌رواری 6ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له‌ کاتژمێر (12:00)ی نیوه‌ڕۆ.
بڕیاره‌ سبه‌ی چالاکه‌وانان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خۆپشاندان ئه‌نجامبده‌ن له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی کوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سیروان گه‌ردی، چالاکه‌وانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند هیچ په‌رله‌مانتاریه‌کی کوردستان داوایان نه‌کردووه‌ که‌ به‌شدار بن و پشتیوانمان لێبکه‌ن و بۆیه‌ به‌شبه‌حاڵی خۆم نائومێدم به‌ شه‌قامه‌کان و خه‌لکی کوردستان ئاماده‌ نییه‌ بێنه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان، به‌ڵام حزبه‌کانیان داوایان لێبکه‌ن شه‌قامه‌کان پڕ ده‌که‌ن، به‌ڵام بۆ مافی خۆیان ئاماده‌ نین بێنه‌ سه‌رشه‌قام .
بۆیه‌ باشترین ده‌رفه‌ته‌ که‌ گردبونه‌یه‌وه‌یه‌ک بکرێت له‌ یه‌که‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان داوا بکرێت له‌ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاکسازی و خانه‌نشینی بێت.