Error: No articles to display

ده‌ست به‌سه‌ر دووسه‌د كیلۆ خه‌یاردا ده‌گیرێت

تشرینی دووەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆی نه‌بونی لیبڵ و به‌رواری دروستکردن و به‌سه‌رچون، لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێک خه‌یاری خۆشکراودا ده‌گرن..
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی رایگه‌یاند له‌لایه‌ن پۆلیسی رێکاڕی سلێمانی و به‌نوسراوی فه‌رمی بڕی 40 ده‌به‌ی پێنج کیلۆیی خه‌یار خۆشکراو ئاراسته‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان کردوه‌ ‌بۆ ئه‌نجامدانی کاری پێویست.
ناوبراو وتیشی ئه‌وکاڵاوشمه‌کانه‌ی له‌بازاڕه‌کاندا و به‌ بڕێکی زۆر هه‌بێت و به‌هاوڵاتیان بفرۆشرێت، ناوی کارگه‌ و شوێنه‌که‌ و ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێویسته‌ به‌کارهێنه‌ر بیزانێت و له‌ لیبڵه‌که‌یدا هه‌بێت، به‌به‌رواری دروستکرن و به‌سه‌رچونه‌که‌شیه‌وه‌ به‌تایبه‌ت خوارده‌مه‌نیه‌کان.
رونیکرده‌وه‌ ئه‌و خه‌یاره‌ خۆشکراوه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه ‌هاوبه‌شه‌کان کراوه‌ پشکنینی فیزیایی بۆکراوه‌‌، هیچ زانیاریه‌کی به‌سه‌ره‌وه‌ نیه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ ده‌فری دووباره‌ به‌کارهاتووی پلاستیکی خه‌یاره‌که‌ خۆشکراوه‌ و له‌کاتی ئاماده‌کردنه‌که‌شیدا ره‌چاوی مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستی نه‌کراوه‌ و نازانرێت به‌چ شێوازێک دروستکراوه‌.
ئازاد نه‌بی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو بڕی خه‌یاره‌ خۆشکراوه‌که زیاتر له‌ دوسه‌د کیلۆگرامه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت.