Error: No articles to display

له‌ سلێمانی 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن

تشرینی دووەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌کانی هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا بۆ ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تباران‌و که‌سانی له‌یاسا ده‌رچو، له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی کوردساته‌وه‌ توانرا 10 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێکی جۆراوجۆر ده‌ستگیربکرێن، به‌مشێوه‌یه‌:
3 له‌تۆمه‌تباره‌کان به‌پێی ماده‌ی 406-405-31 که‌ تۆمه‌تبارن به‌ته‌قه‌کردن له‌خه‌ڵک.
3 له‌تۆمه‌تباره‌کان به‌پێی ماده‌ی 456 که‌ تۆمه‌تبارن به‌ده‌ستبڕینی خه‌ڵک به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌یانبه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
1 تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیرکراوه‌ به‌ماده‌ی 430 که‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ ته‌قه‌کردن.
3 تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیرکراون به‌پێی ماده‌کانی 289-298 که‌ هه‌ستاون به‌ته‌زویرکردن.