Error: No articles to display

له‌ سلێمانی پێنج ده‌رمانخانه‌ داخرا

تشرینی دووەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌مانگی رابردودا، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی سه‌ربه‌ لیژنه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ک نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌ی داخستوه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێکی زۆر ده‌رمانی به‌سه‌رچوودا گرتوه‌.

فریا عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت له‌ لیژنه‌که‌ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی رایگه‌یاند له‌مانگی رابردودا و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌سیسته‌می ته‌ندروستی و جێبه‌جێنه‌کردنی مه‌رج و رێنماییه‌کان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی (5) ده‌رمانخانه‌ و (3) نۆرینگه‌ی داخستوه‌.

ناوبرارو وتیشی رۆژانه‌ لیژنه‌که‌ سه‌ردانی نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌و ئه‌و شوێنانه‌ ده‌کات که‌ چاره‌سه‌ری هاوڵاتیانی تێدا ده‌کرێت و ده‌‌فرۆشرێت، که‌ له‌ 10.1 – 10.31 (57) سه‌ردان ئه‌نجامداوه‌ و (53) پسوڵه‌ کراوه تۆمارکراوه‌‌، به‌هۆی سه‌رپێچیکردنه‌وه‌ (14) شوێنیان به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه‌ که‌ دوباره‌ی ‌نه‌که‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ روبه‌روی یاسا ده‌کرێنه‌وه‌.

فریا عه‌بدولڕه‌حمان هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد له‌مانگی رابردودا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ 140 پاکه‌تی جۆراوجۆردا گرتوه‌ و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ئه‌و ده‌رمانخانه‌ و نۆرینگا‌نه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌وه‌ داخراون.

رونیکرده‌وه‌ یه‌کێکی تر له‌و سه‌رپێچیانه‌ی که‌ ده‌بێته‌ هۆی داخستنی شوێنه‌که‌، پابه‌ند نه‌بونه‌ به‌ مه‌رجی یاسایی کردنه‌وه‌ی شوێنه‌که‌، که‌ پێویسته‌ له‌ دوای کاتژمێر 1ی پاش نیوه‌رۆ نۆرینگه‌ یاخود ده‌رمانخانه‌کان بکرێنه‌وه‌، به‌ڵام که‌سێک خانه‌نشین بێت ده‌توانێت بۆماوه‌ی بیست و چوار کاتژمێر شوێنه‌که‌ی کراوه‌بێت.