Error: No articles to display

به‌ڕێز عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود سوێندی یاسایی خوارد

تشرینی دووەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ كاتژمێر (12) ی نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ یه‌که‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستیپێكرد، تائێستا دانیشتنه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی ده‌خۆن، له‌و چوارچێوه‌شدا به‌ڕێز عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
بڕیاره‌ دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان له‌ دوای سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران به‌ کراوه‌ی هه‌ڵبگیرێت تا لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ڕێکده‌که‌ون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان.