Error: No articles to display

وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌ ڕێژه‌ی له‌ 50% كاره‌با زیادی كردووه‌

تشرینی دووەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە ماوەی چەند مانگی رابردووی ساڵی 2018 توانیویەتی بە تێکرا 2300 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت و دابەشی بکات بە سەر هاوبەشانی کارەبا .
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌ لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا گۆڕانکاری لە بەرهەمهێنانی کارەبا روودەدات بە هۆی زیاد بوونی رێژەی بەرهەم هێنانی گازی سروشتی لە گێڵگەکانی (کۆرمۆر و خوڕمەڵە) کە پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی کارەبا بە چەند قۆناغێک لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێبکات بە زیادبوونی لە 2300 مێگاوات دەبێتە 3500 مێگاوات، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی لە 50% بەرەو زیاد بوون دەچێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت وهاوڵاتیان سوودمەندی سەرەکی دەبن .
وه‌زاره‌تی کاره‌با له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌یدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو وەزارەتی کارەبا بە پێ ی بەرنامەی دارێژراو دەستی کردوە بەجێبەجێکردنی (پرۆژەی تۆری زیرەک) کە یەکسانی دەبەخشێت بە هاوڵاتیان لە سوودی کارەبا ئەم پرۆژەیە تاکوو کۆتایی ساڵی 2019 بە پێ ی پلانێکی وەزارەت جێبەجێدەکرێت و کارەبای بە فیرۆچوو کە رێژەکەی لە نێوان 25% - 30% کارەبای بەرهەم هێنراوە دەگەرێتەوە ناوتۆڕی کارەبای نیشتمانی و ئەم زیادەیەش جارێکی تر هاوڵاتیان لێی سوودمەند دەبن