Error: No articles to display

کار و چالاکیه‌کانى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامییه‌تى سلێمانی له‌مانگى 10

تشرینی دووەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامییه‌تى سلێمانی، ئامارى کارو چالاکیه‌کانى مانگى رابردوى خۆى بڵاوده‌کاته‌وه‌، به‌ پێى یاساو ریێنماییه‌کان هه‌ر شویێنک پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن نه‌بووبێت، رووبه‌رووى سزاى ماددى و یاسایى کراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئامارى مانگى 10 ى 2018، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى (3.484) سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌ گشتییه‌کان ئه‌نجام داوه‌، له‌ کۆى ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستى و ڤیترنه‌رییه‌کانه‌وه‌ (432) شوێن ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ که‌ پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌کان بن، (364) شوێنیش سزاى ماددى دراون هه‌روه‌ها به‌هۆى به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سه‌رپێچى (30) شوێن داخراون و (4) شوێنیش روبه‌روى دادگا کراونه‌ته‌وه‌.

له‌ ئامارى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کاندا هاتووه‌، له‌ مانگى تشرینى یه‌که‌م 2018، زیاتر 29.740 تۆن مه‌واد و خۆراکى ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌ بڕیارى قائیمقامى سلێمانى له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆى شارى سلێمانى له‌ ناوبراون.
هه‌روه‌ها؛ کۆى گشتى پاره‌ى غه‌رامه‌کراویش بریتییه‌ له‌ 14‌ ملیۆن دیناره‌ و پێى یاسا ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتى گشتی.

به‌ پێى ئه‌و رێنماییانه‌ى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان کارى پێ ده‌که‌ن هه‌رشویێنێکى کارکردن پابه‌ند مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى ڤێتێرنه‌رى و بازرگانى نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌کرێته‌وه‌، دواتر سزاى ماددى ده‌درێت، و له‌ حاڵه‌تى دووباره‌کردنه‌وه‌ى سه‌رپێچیه‌کاندا داده‌خرێن و پاشان رووبه‌رووى دادگا ده‌کرێنه‌وه‌.