Error: No articles to display

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بازرگانان و شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

تشرینی دووەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێکدا بازرگان و شوفێران لەبارەی رۆژانی پشووی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئێسلامی ئێران ئاگادار دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو ئاگاداری گشت کۆمپانیا و بازرگانان و پیلەوەران و شوفێرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە لە رۆژانی پشووی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رۆژانی پشووی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران وە هەروەها لە رۆژانی هەینی جموجۆڵی بازرگانی و هەناردە و هاوردەکردنی کەرەستە و کاڵاکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران وەکو رۆژانی دیکە ئاسایی و بەردەوام دەبێت.