Error: No articles to display

سێهه‌مین ڤیستیڤاڵى هه‌نگه‌وین له‌سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت

تشرینی دووەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ نێو پارکى ئازادى شارى سلێمانى سێهه‌مین ڤیستیڤاڵى هه‌نگوین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى ڤیستیڤاڵدا به‌ سه‌دان جۆر هه‌نگوینى کوردستان نمایش ده‌کرێت.

سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ کاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانى له‌نێو پارکى ئازادى شارى سلێمانى سێهه‌مین ڤیستڤاڵى هه‌نگوین به‌ڕێوه‌ده‌ێت که‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى کوردستان به‌ هاوکارى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رێکخراوه‌ .

له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌هه‌زاران پرۆژه‌ى گه‌وره‌ى هه‌نگ بوونى هه‌یه‌ و بڕیاره‌ له‌ ڤیستیڤاڵه‌که‌دا به‌سه‌دان جۆر له‌ هه‌نگوینى ناوچه‌جیاکان و شاخه‌کانى کوردستان نمایش بکرێت .

ڤیستیڤاڵه‌که‌ له‌ کاتێکدایه‌ هه‌نگوینى کوردستان به‌یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ باشترین جۆره‌کانى هه‌نگوین ناوده‌برێت و ناوبانگێکى زۆرى له‌ ناوچه‌که‌دا په‌یدا کردووه‌ , له‌و بڕه‌ى که‌ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت زۆرجار هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌کرێت .