Error: No articles to display

نێچیرڤان بارزانى و یان کۆبیش پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌رێم تاوتوێ ده‌که‌ن

تشرینی دووەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7 ى تشرینى دووه‌مى 2018، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ یان کۆبیش نێرده‌ى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق و شاندێکى یاوه‌رى کرد.

له‌ دیدارێکدا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست ڕه‌وشى سیاسیى عێراق به‌ره‌و باشتر بڕوات و کابینه‌ى نوێى حکوومه‌تى عێراق بتوانێت داواکارى و ماف و خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراق دابین بکات و لایه‌نى کوردى له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵێکى به‌هێز و کاریگه‌رى هه‌بێت و هاوکار بێت بۆ به‌دیهێنانى مافى ته‌واوى پێکهاته‌کان.

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا باس له‌ دۆخى سیاسیى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌ڕێوه‌چوونى یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌مان کرا و جه‌خت له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان کرایه‌وه‌‌ تاکو دواتر هه‌نگاوه‌کانى پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکوومه‌ت بهاوێژرێن و حکوومه‌تێک پێک بێت که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خواستى لایه‌ن و پێکهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان بێت.

تاوتوێکردنى دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێکى په‌یوه‌ندار به‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو.