Error: No articles to display

ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا داده‌مه‌زرێن

تشرینی دووەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند به‌ پێی پێویستی له‌ بودجه‌ی ساڵی 2019 ژماره‌یه‌ک له‌ ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگا داده‌مه‌زرێنرێن.
نێچرڤان ئه‌حمه‌د ، سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی 2019 ژماره‌یه‌ک له‌ ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگا داده‌مه‌زرێنرێن له‌وانش یه‌که‌م و دووه‌م و سێهه‌می و ده‌رچوانی ده‌رمانسازی و په‌ره‌ستیاری تێدا ده‌بێت.
له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و کردنیان به‌ فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی ناوبراو وتی پێداچونه‌وه‌ به‌و که‌سانه‌دا ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بکرێن به‌ هه‌میشه‌یی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کاندا و به‌شێک له‌و فه‌رمانبرانه‌ کاتی یاسایی خۆیان ته‌واو کردووه‌ و مافی خۆیانه‌ بکرین به‌ فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی.
وتیشی 31 هه‌زار فه‌رمابه‌ری گرێبه‌ست هه‌یه‌.