Error: No articles to display

کارگه‌کانى سلێمانى پابه‌ند ده‌کرێن به‌پاراستنى ژینگه‌وه‌

تشرینی دووەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


کارگه‌کانى سنورى شارى سلێمانى پابه‌ند ده‌کرێن به‌ جێبه‌جێکردنى مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌کان و قائیمقامیه‌تى سلێمانیش ده‌ڵێت: مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه‌ پاراستنى ژینگه‌ى ناوچه‌که‌ و ته‌ندروستى هاوڵاتیانه‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 8 ى تشرینى دووه‌مى 2018 ، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى به‌ ئاماده‌بونى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى سلێمانى له‌گه‌ڵ خاوه‌ن و نوێنه‌رى کارگه‌ گه‌وره‌کانى پیشه‌سازى له‌ سنورى سلێمانى کۆبووه‌وه‌ و مه‌رج و رێنماییه‌کانى تایبه‌ت به‌ کارکردنى ئه‌و کارگانه‌ تاوتوێ کرا .

له‌باره‌ى شێوازى کارکردنى کارگه‌کان و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى ژینگه‌ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى ووتی: پێویسته‌ هه‌موو کارگه‌کان پابه‌ند بن به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌کان و نه‌بنه‌ هۆکارى بۆ پیسبوونى ژینگه‌ى ناوچه‌که‌.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد ئامانجیان له‌م هه‌نگاوه‌ پاراستنى ژینگه‌ و ته‌ندروستى هاوڵاتیانه‌, داواشى له‌ خاوه‌نى کارگه‌کانى پیشه‌سازى کرد له‌ زووترین کاتدا ئه‌و گرفتانه‌ى که‌ له‌کارگه‌کانیاندا هه‌یه‌ چاره‌سه‌رى بکه‌ن, چونکه‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌کان به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێکردنى مه‌رج و رێنماییه‌کان ده‌که‌ن و هه‌ر خاوه‌نکارگه‌یه‌ک پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووى سزاى یاسایى ده‌بێته‌وه‌ .