Error: No articles to display

441 خوێندكاری ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێن

تشرینی دووەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هه‌رێم ڕەزامەندى نیشانداوه‌ لەسەر وەرگرتنى (441) خوێندکارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند ماوەى چوار ساڵە وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارئاسانى تەواوى کردوە بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەى لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتیشی دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌رگای پێشکه‌شکردنی بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ له‌ به‌شی خوێندنی کوردی له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌، له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌ی که‌رکوکه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ ده‌رچوان داواکارییان پێشکه‌شکرد، به‌گه‌یشتنی لیستی پێشکه‌شکاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازیه‌کانیان کرا، له‌ ئه‌نجامدا بۆ ئەمساڵیش وەزارەتەکەمان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى (441) خوێندکارى شارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (2018-2019).
داواش لە خوێندکاران ده‌کات لە زوترین کاتدا سەردانى نوسینگەى کەرکوکى وەزاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم بکەن بۆ دەستکردن بۆ ڕایکردنی مامەڵەى وەرگرتن لە زانکۆکانیان.